دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکاربوو

هەرێم نیوز

بەبریاری حكومەتی هەرێمی كوردستان هەندرێن هیوا موفتی، لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکاربوو.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، هەندرێن هیوا موفتی، لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.

ئەوەشهاتوە، ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (١٩٦٥)ـە و لە بنەماڵەی (موفتی گەورە)ی دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە و برازای (کەمال موفتی)یە و ھەڵگری 3 بڕوانامەی بەکالۆریوسە، كه‌ بەکالۆریوس وه‌رگێڕانی زمانی ئینگلیزی، زانستی فڕۆکەوانی (فڕۆکەوان) و لە زانستی سەربازی هه‌یه‌.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هه‌ندرێن موفتی ماوەی (٨) ساڵە پلەی وەزیفی جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەیە و لە سەرەتایی کردنەوەی فڕۆکەخانەوە بەڕێوەبەری چالاکی زەمینی فڕۆکەخانەیە.

راگەیەندراوەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی ئاشكراشیكردوە،  له‌ چەندین خول به‌شداریكردووه‌ و چەند بڕوانامەی گرنگی لە بوارەکانی پلان و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لە زانکۆی کراند فێلد لە ووڵاتی بەریتانیا، باڵانسی فڕۆکە لە ئاسماندا لە رێکخراوی فڕینی شارستانی نێودەوڵەتی (IATA) لە وڵاتی ئوردن و خولی تایبەتی سەرچاوەی مرۆریی لە فڕۆکەخانەکان لە كۆلیژی شازاده‌ نوور بۆ فڕۆكه‌وانی له‌ ئوردن به‌دەست ھێناوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP