دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

كەشناسی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند

هەرێم نیوز 

كەشناسی هەرێمی كوردستا رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتودا پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە هەرێم کردووە کۆتایی پێدێت.

كەشناسی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆڵەگەرمەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە رۆژی دووشەممەوە لاوازدەبێت.

راشیگەیاندوە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسای خۆی بە شێوەیەک لە سەنتەری شاری ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شاری سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP