دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

حەلبوسی دوایین هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامدانەوەى هەڵبژاردن ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

سەرۆک پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ داواکارییەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن نیشاندا.  

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، "پەرلەمان نوێنەری گەلە، ئەو جەماوەرەش کە کۆمان کردووەتەوە بەشێکن لە ئێمە، داوای بەڕێز موقتەدا سەدر بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت."  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتیوانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە وادەیەکدا کە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسی لە ژێر چوارچێوەی دەستوور و لێکتێگەیشتندا، هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندیی وڵات."  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP