دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 2 هەفتە

نەبوونی دەوڵەت هۆکارە بۆ نەناساندنی جینۆسایدی کورد

بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی دەڵێت، کورد لە جینۆسایدی خۆی تێگەشتووە چوونکە پێیدا تێپەڕیووە، بەڵام ئیشکردن لە جینۆسایدی کورد نەبۆتە کارێکی مەنهەجی.

هاوڕێ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی  لەدیمانەیەكی تایبەتی هەرێم نیوز رایگەیاند، بە مەنهەجی کردن پێویستی بە حکومەت وسیستەم و دامودەزگا هەیە کاری لەسەر بکات، بە ئێستاشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە سیاسیەکان ئەولیەتی کارکردنیان جینۆسایدی کورد نییە.

هاوڕێ ئەحمەد نووسەری کتێبی (تاوانی جینۆساید لە یاس و دادگا نێودەوڵەتییەکان) لەساڵی (٢٠٢١) بەچاپ گەیندراوە و لە حەوت بەشی سەرەکی پێکدێت و بەرهەمی دوو ساڵ کارکردنە،دەربارەی کارکردن لە جینۆسایدی کوردا  دەشڵێت، گەر سەیری هەموو ئەم گفتووگۆیانەی هەرێم بکەین لەگەڵ بەغداد کەسیان باسی جینۆسایدی کورد و ئەو تاوانە گەورانە ناکەن کە بەرامبەرامبەر بە کورد کراوە، ئەوەشی تائێستا کرابێت تەنها هەوڵی تاکەکەسی و خەمخۆریانە لەم بابەتە واتا تا ئێستا جگە لە حکومەت خودی کوردیش بە دەستە جەمعی و چەن ئەکادیمێک نەیان توانیووە کۆببنەوە کار لەسەر جینۆسایدکردنی کورد بکەن لە کتێبێک و کارێکدا.

لەوەڵامی ئەو پرسیاری بۆچی تائێستا حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراقی دوای بەعس ئامادەنین قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان و کیمیایی بارانکراوان بکەنەوە؟ هاوڕێ ئەحمەد وتی:"قەرەبووکردنەوە تەنها بەرپرسیارێتیەکی یاسایی نییە بەڵکو بەرپرسیارێتیەکی ئەخلاقییە،شێوەزاکانی قەرەبوکردنەوە زۆرە گەر قەرەبووکردنەوە ڕەمزیش بێت ئەوە لەڕێگایەوە دان دەدرێت بەوەیا کە تاوانت بەرامبەر کراوە وە ئەمەش نەکراوە، قەرەبوویەکی ترمان هەیە کە گشتییە لە بەرامبەردا پارە دەرێت بەڵام ئەوەش جێگای پرسیارە کە تاوانێکی گەورەی وەک ئەنفال کە بەرامبەر تۆکراوە تۆ بەچەند ملیارەها دۆلار دەیخەمڵێنێت بۆ قەرەبووکردنەوە بەڵام بەداخەوە ئەمەش نەکراوە.

وتیشی، حکومەت و حیزبە سیاسیەکان کاتێک دەچنە ناو گفتووگۆیەوە نەیان توانییوە باوەڕ بە بەرامبەرەکەیان بهێنن ئەمە بەپێی یاسا بەپێی ئەخلاق و دابونەریتی نێودەوڵەتی، تۆ پێویستە داوای لێبوردن لە ئێمە بکەیەیت وەک بەشێک لە قەرەبوو، دواتر ئەو کەسانەی نەماون و ئەو ناوچانەی کە لەناوچوون قەرەبوو بکرێنەوە.

رونیشی دەكاتەوە، دەوڵەت گرنگترین پایەی پاراستنی مافە بەرامبەر بە چواردەورت بۆ ئەوەی بتوانیت ڕۆڵت هەبێت لەنێو کۆمەڵگای نیودەوڵەتیدا ،کورد خاوەنی دەوڵەت نییر تاکو ئێستا نوێنەری نییە لە نەتەوە یەگرتووەکاندا گەر هەشبێت نوێنەری عێراقە لەوێ نەک بە نوێنەرایەتی کورد، تەنانەت کورد ئەندام نییە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی چوونکە خاوەنی دەوڵەت نییە ناتوانی شکات بکەیت لەسەر هەموو ئەو تاوانانەی کە دەرهەقت دەکرێت بێگومان نوێنەری عێراقیش شکات ناکات یاخود تورکیا شکات ناکات تا کورد ماف بەدەست بێنێت و لە ئەنجامدا هەموویان بەرژەوەبدیان هەیە لەگەڵ یەکدا و ئامادەنین دژی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بن بۆیە کورد قوربانیەکەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP