دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

هەرێم نیوز

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزین و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە كەمتر لە 97 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی داتاكان لە بازاڕەكانی مامەڵەكردن بە نەوتی خاوەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بەرامبەر 96 دۆلار و 83 سەنتە.

بەپێی هەمان ئەو داتایانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بە 90 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش دابەزیوە بۆ 104 دۆلار و 86 سەنت.

دوای ئەوەی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی تر داوای زیادكردنی بەرهەمی نەوتیان لە بازاڕەكانی جیهاندا كرد، رێكخراوی ئۆپێك لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیاریدا تەنها 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرهەمهێنان زیاد بكات، ئەوەش بە هەنگاوێكی رەمزی لەقەڵەم دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP