هەرێم نیوز
نرخی یەک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی حەوت لە سلێمانی دیاریكرا کە نرخەکەى لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردۆتەوە، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (66) دینار بۆ مانگی حەوت دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (240) بۆ (265) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (16) هه‌زار بۆ (17) هه‌زار و (500) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئاب، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە."