دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

هەرێم نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێشوازی لە بانگهێشتەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکەن بۆ گفتوگۆیەکی نیشتمانی.

دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە 31-07-2022 لەبارەی دۆخی عێراقەوە راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتبوو، بە نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ دۆخى سياسيى وڵاتەکە ده‌ڕوانن و هەرێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌شێك ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر و، لايه‌نه‌ سياسييه‌کانی عێراقی بانگهێشت کرد له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌ گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ بكه‌ن.

چوارچێوەی هەماهەنگی لەو بارەوە ئاماژە بەوە دەدات، جەخت دەکەنەوە لەو کرانەوەیە بەڕووی هەموو لایەنەکاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێگەچارەیەکی راستییانەی پاڵپشت بە دەستوور، یاسا و بەرژەوەندیی گەل.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە هەزاران خۆپێشاندەر لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوز و نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق دەمێننەوە و مانیان گرتووە، هەروەها بڕیاریشە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش خۆپیشاندانێک دژی سەدر لە بەغدا ئەنجام بدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP