هەستیار علی - چارەسەرکاری دەروونی منداڵان و نەوجەوانان
بەشێکی زۆری دایک و باوکەکان گلەیی ئەوەیان هەیە کە؛ "منداڵەکانیان بەردەوام لەگەڵ یەکتری شەردەکەن و ئازاری یەکتری ئەدەن، بەوهۆیەشەوە گرفتی زۆر درووست دەکەن،
نازانین چیان لێبکەین".
شەڕکردنی دوو منداڵ وەک یاریکردنیان وایە لە ماڵەوە، لەبەرئەوە بەردەوام لە نێوان هەردوو منداڵەکەدا ململانێ و شەڕ و ئاشتی هەیە، بە ڕەچاوکردنی جیاوازی تەمەن و ئاستە کۆمەڵایەتییەکان.
بەڵام ئەگەر شەڕکردنەکەیان زیانگەیاندن بێت بەیەکتری و بەردەوام بێت ئەوە پێویستە چەند هەنگاوێک بگریتە بەر لەوانە :
1. هەوڵبدە بەیەک شێوە سەیریان بکەیت و جیاوازی مەکە لەنێوانیاندا. دادوەربن لە مامەڵەکردندا.
2. هەرگیز بەراوردیان مەکە بە منداڵانی تر.
3. کاتێك کە شەڕێک ئەکەن، مانای ئەوە نییە کە کۆتایی دونیایە، خۆت مشەوەش مەکە و هەوڵبدە خۆت کۆنترۆڵ بکە، بەڕێزەوە لەگەڵیان دابنیشە و زیانەکانی شەڕکردنەکەیان بۆ ڕوونبکەرەوە
4. هەوڵبدە بەجیا گفتوگۆیان لەگەڵ بکە، روونکردنەوەیان پێبدە، ڕاوبۆچونییان وەربگرە.
5. هەوڵبدەن پاداشت و سزایان بۆ دابنێن، تێیانبگەیەنن ئەگەر یەکترتان خۆشبوێت و شەڕنەکەن ئەوە پاداشت دەکرێن .