دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

خانمانی ئینگلتەرا پاڵەوانی ئەوروپان

دانەر ئەسڵان

کەمێک پێش ئێستا کۆتایی بە یاری لوتکەی فیناڵی یۆرۆی خانمان هات لە سەر یاریگا مەزن و مێژووییەکەی وێمبڵی کە تیایدا هەڵبژاردەی وڵاتی ڕێکخەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی ئەڵمانیا بۆوە.

پاش یارییەکی بەهێز و ماراسۆنی کە درێژ بۆوە بۆ دوو کاتی زیاد کراو تیایدا ئینگلیزەکان توانییان تەڵیسمی یەکسانی 1 1 بشکێنن کە 90 خولەکی ڕەسمی یارییەکەی پێ بە کۆتا هات بوو توانییان گۆڵی دووەم و دڵنیایی لە خولەکی 111 تۆمار بکەن و تا کۆتاییش بەرگرییان لێ کرد کە دواجار توانییان لە سەر حسابی دێوەزمەکەی ئەڵمانیا ببنە پاڵەوانی ئەوروپا بۆ یەکەم جار لە مێژوویان دا.

کۆتایی یاری
ئینگلتەرا 2 ئەڵمانیا 1



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP