دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

نهێنی گەورە لەبارەی دۆخی سبەینێی عێراق بڵاودەکرێتەوە

هەرێم نیوز

تۆماری دەنگی دزەپێکراوی سەرکردەیەکی سوننەکان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێى به‌غدا بڵاوكرایه‌وه‌، ئاشکری کردووە، سبەینێ ڕێگه‌ی فڕۆکەخانەى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداد دادەخرێت‌ و ئەگەری ئەوە هەیە مستەفا کازمیش دەستگیر بکرێت.

كه‌مێك پێش ئیستا تۆمارێكى ده‌نگى حەمید هایس سەرۆکی هاوپەیمانی ئیئتیلافی یەکێتی ڕۆڵەکانی عێراق (سه‌ركرده‌ى دیارى سوننه‌كان) دزه‌ى پێكراو بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ باس لەدۆخی بەغدا دەکات بۆ سبەینێ دووشه‌ممه‌.

حەمید هایس له‌ تۆمارە دەنگییەکەدا دەڵێت، "سبەینێ ڕێگه‌ی فڕۆکەخانەى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداد دادەخرێت‌و ئه‌گه‌رو مه‌ترسى دەستگیرکردنی کازمی‌و ڕاوێژکارەکانیشى هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ هەموو ڕێگەکانی ناو بەغدا دادەخرێت‌و دەزگای هەوڵگری عێراقیش لەئامادەباشیدایە".

ئەمەش لەکاتێکدایە لایەنگرانی سەدر ماوەی دوو رۆژە لە پەرلەمانی عێراق مانیان گرتووە و هەر ئێوارەی ئەمڕۆش چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا سبەینێ دووشەمە لە دژی سەدر خۆپیشاندان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP