دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 3 هەفتە

نوری مالیکی پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكرێت و رێگه‌ نه‌درێت له‌وه‌ زیاتر عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری هه‌نگاو بنێت.

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لێكه‌وته‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شێكی پڕ له‌ تۆقاندن و ترساندن له‌ نادیارێكی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هانیداوم په‌یامێكی راستگۆیانه‌ و دڵسۆزانه‌ ئاراسته‌ی برایانم له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه‌ بگرنه‌ به‌ر و خۆیان له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كان به‌ دوور بگرن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، برایان، جه‌ماوه‌رمان له‌ ژێر فشاری قه‌یرانه‌كاندایه‌ و لێكه‌وته‌كان مه‌ترسیدارن چونكه‌ ئاسایش و داهاتوو و ده‌رفه‌تی ژیانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان له‌ بار ده‌بات، بۆیه‌ به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و شه‌رعی داخوازی لێمان هه‌یه‌ هه‌موو لایه‌كمان رێگه‌ی گفتوگۆ بگرینه‌ به‌ر و رێڕه‌وه‌كه‌ راستبكه‌ینه‌وه‌ له‌ پێناو ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  با پشت به‌ خودا ببه‌ستین و بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان رایبگه‌یه‌نین، كه‌ ئێمه‌ ده‌ست به‌ كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و گفتوگۆ  بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌ مه‌رتسییه‌كانی داخزانی زیاتر بپارێزین، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌ك ببێته‌ جێگره‌وه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن و دوای كه‌وتنی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP