دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 3 هەفتە

دیاردەى بازارِكردن

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان
زۆرجار گوێبیستى گلەیى وگازندەى خەڵكى دەبین كەباس لە كێشەى بازارِكردنى هاوژینەكانیان دەكەن و چۆن كێشەى خێزانى لێ كەوتۆتەوە.

لێرەدا بەباشمان زانى چەند زانیارییەك بخەینەرِوو. كاتێك كێشە سەرهەڵدەدات كە ئەم رِەفتارە لەبارى ئاسایى یەوە دەگۆرِێت بۆ نەخۆشى كەپێى دەوترێت ئالوودەبون بە بازارِكردن : واتە تاك سەرقاڵى بازارِكردن و پارە خەرج كردنە, هەست بەدڵخۆشى دەكات لەم پرۆسەیەدا.

ئەم رِەفتارەیان بەردەوام دەبێت سەرِەرِاى دركپێكردنى دەرئەنجامە نێگەتیفەكانى لەرِووى ئابورى , خێزانى, بەرِێوەبردنى كاروبارەكانیان وتواناى كۆنترِۆڵكردن لەدەست دەدەن.

ئەم رِەفتارە جیاوازە لە بازارِكردنى ئاسایى كەپێش وەخت پلانى بۆدادەرِێژرێت وتاك برِى ئەوپارەیە دیارى دەكات كەخەرجى دەكات تەنانەت لیستێكیش بۆ پێداویستى یەكان ئامادەدەكات.

ئەم پەشێوى یەدەكرێت بە چوار قۆناغ:

1. پێشبینى: تاك حەز و ویستێكى زۆرى تیادروست دەبێت بۆ بازارِكردن كەوەك هاندەرێك كاردەكات.

2. ئامادەكارى: خۆئامادەكردن بۆ بازارِكردن و پارە خەرج كردن وەك برِیاردەدات بچێت بۆ كوێ, چى لەبەربكات...هتد

3. بازارِكردن : گرنگترین قۆناغە تاك هەست بەخۆشى, وروژاندن, پشوودان و كەمبونەوەى ژانەكانى دەكات.

4. خەرج كردن : پاش ئەنجامدانى كارەكە هەست بە پەشیمانى و نارِەحەتى دەكەن.

ئەم پەشێوى یە لەتەمەنى 18-30 ساڵى یەوە نیشانەكانى دەردەكەوێت, زیاتر رِەگەزى مێ دەگرێتەوە ,رِێژەى توشبوون بەنزیكەیى لەنێوان 2%-8% .تاك خولیاى كرِینى كاڵاو شت ومەكە لەوانەیە بەهیچ جۆرێكیش پێویستى پێى نەبێت یان زۆر بێ نرخە بەڵام ئەم هەرئەیكرِێت چونكە حەزى لەپرۆسەى كرِینەكەیەو هەست بەخۆشى دەكات.

هۆكارەكان دەگەرِێتەوە بۆ تێكچونى كیمیاى مێشك, زۆربونى رِیكلامى كاڵاو شت ومەك لە تەلەفزیۆن و تۆرِەكۆمەڵایەتى یەكان كەوەك هاندەرێك كاردەكات, بەرزى ئاستى ئابورى كەسەكە, بوونى كێشەى خێزانى كەتاك وەك دەرچەیەك ئەم رِەفتارە بەكاردەهێنێت بۆ خۆقورتاركردن لە خەم وتەنیایى.

ئەم پەشێوی یە زۆربەى كات هاوشانى نەخۆشى یەكى ترى دەرونى رِوودەدات وەك خەمۆكى, دڵەرِاوكێ, تێكچونى كەسێتى, ئالوودەبون بەكحول و جگەرە.

لەكاتى هەست كردن بەم كێشەیە یەكەم هەنگاوى چارەسەر بریتى یە لە دان پێنان بەبونى ئەم پەشێوى یەو سەردانكردنى كەسانى شارەزا بۆرِاوێژكارى.

بەگشتى چارەسەر دووجۆر لە خۆدەگرێت چارەسەر بە دەرمان, چارەسەرى دەرونى بەشێوەى جەلسە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP