هەرێم نیوز
بۆڵەترێیەکى دەگمەن لە جۆری Ruby Roman لە یەکێک لە مەزادخانەکانی ژاپۆن بە 12 هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.
ئەوەش بەرزترین نرخی ترێیە لە جیهاندا، پێنج ساڵ پێش ئێستا نرخی بۆڵەترێیەک لەو جۆرە بە پێنج هەزار دۆلار بوو.
لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە ترێی جۆری Ruby Roman لە پارێزگای ئیشیکاوا بەرهەم دەهێنرێت، لە ساڵی 2007ـەوە جۆرێکی تری بەرهەمهێنرا. ئەم جۆرە ترێیە دەنکەکانی خڕ و گەورەیە، هەر دەنکێکی دەگاتە سێ سانتیمەتر و کێشەکەشی دەگاتە 20 گرام.