دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 04/07/2022

کۆمپانیای ئەپڵ پاییزی ئەمساڵ ئایفۆن 14 دەخاتە بازارەوە

هەرێم نیوز 

بەگوێری هەواڵێكی ئاژانسى بلومبێرگ، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنە بازاڕی ژمارەیەکی زۆر ئامێری زیرەک لە  پاییزی 2022.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئامێرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بریتین لە  “ئایفۆن 14” ک چوار جۆرن لە گەڵ کۆمەڵێک تابلێتی ئایپادو 3 کاتژمێری زیرەکی نوێ‌، هەروەها کۆمپیوتەری نوێی ماک.

بلومبێرگ ، لەزاری كۆمپانیاكەوە نوسیویەتی، ئەپڵ دەست دەکات بە یەکێک لە گەورەترین قۆناغەکان لە ڕووی بەرهەمهێنانی نوێ لە مێژووی خۆیدا.

لەبارەی تایبەت مەندی "ئایفۆن14" ئاژانسەكە ئاشكرایكردوە، یەکێک لە گرنگترین نوێکارییەکان کە لەسەر "ئایفۆن 14" ڕوودەدات، شاشەی قفڵکردنە بە شێوەیەکی نوێ، بەو پێیەی کۆمپانیاکە ماوەی دوو ساڵە کار لەسەر ئەم نوێکارییە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاساییە ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لەسەر مۆبایلەکانی “ئایفۆن 14” بناسێنرێت، بەهۆی بوونی تایبەتمەندی نوێ، وەک پیشاندانی چەندین خزمەتگوزاری وەک کەش و هەوا و ساڵنامە و دۆخی بازاڕی بۆرسە تەنانەت لە ڕووناکییەکی کەمدا.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP