دانەر ئەسڵان
پاش بە دەستهێنانی نازناوی ڕۆژئاوای ئاسیا لە تۆپی فۆتساڵ دا دەنگدانەوەی ئەو ئەنجامە گەورەیەی خانمانی عێراق بە دەستیان هێنا تەواوی وڵاتی گرتەوە بە تایبەتیش 9 کچە پاڵەوانە کوردەکەی ڕێبەرایەتی هەڵبژاردەکەیان کرد بە سەرکردایەتی شۆخانی گۆڵکار و باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە.
ئەمڕۆ یانەی نەورەسە سپییەکانی زوراء شاری بەغدادی پایتەخت لە هەژماری تایبەتی خۆی فۆتۆ گرافیکێکی 4 کیژۆڵە پاڵەوانی بڵاو کردەوە کە هەر چواریان کوردن و هەر چواریشیان یاریزانی نەوارسن و لە سەر فۆتۆ گرافیکەکە نووسراوە «بطلاتنا» واتا پاڵەوانەکانمان.