ئا: محەمەد عوسمان
هه‌موو كه‌سێك له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیانیدا هه‌ست به‌شه‌رم ده‌كات به‌هۆی بارودۆخێك كه دێته پێشی، ئه‌مه كێشه نییه و زۆر ئاساییه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كاته نائاساییه كه ببێته سیفاتێك له سیفاته‌كانی مرۆڤ، تاك نه‌توانێ خۆی لێ رزگار بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر سارد بكاته‌وه.
هۆكاره‌كانی شه‌رمنی
نه‌چاندنی هه‌ستی متمانه به‌خۆبوون له منداڵدا له سه‌ره‌تایی ژیانیدا.
هه‌ستنه‌كردن به دڵنیایی.
كێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ندێ كه‌موكوڕی جه‌سته‌یی.
ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لاواز و پاڵپشت بۆ شه‌رمنی.
به‌نازكردنێكی زۆر، كه رێگر بێت له خۆسه‌لماندنی تاك بۆ ده‌وروبه‌ر.
نیشانه‌كانی شه‌رمنی
كه‌سی شه‌رمن چه‌ندین نیشانه‌ی جیاوازی لێ به‌دیار ده‌كه‌وێت، كه له‌سه‌ر ره‌فتار، سه‌رو سیما و هه‌سته‌كانی ره‌نگده‌داته‌وه، له‌وانه:
دووركه‌وتنه‌وه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر، نه‌توانینی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكان یان له‌پێش خه‌ڵك.
له‌و كاتانه‌ی قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كات سه‌یری كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و شوێنه ده‌كات، زۆرجاریش هه‌وڵده‌دات خۆی له قسه‌كان بدزێته‌وه یان رابكات.
زیادبوونی لێدانی دڵ.
هه‌ستكردن به ئازارێكی به‌رده‌وام له گه‌ده، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام هێڵنجدان.
ئاره‌قه‌كردنێكی زۆر.
هه‌ستكردن به هه‌راسانی و ئاسووده نه‌بوون.
رێگاكانی چاره‌سه‌ری شه‌رمنی
1-داننان به شه‌رمنی: ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین رێگاكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سه‌ر شه‌رمه‌كه‌دا زاڵببیت، له‌رێگای بڕیاردان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر قسه‌كردن.
2- له‌خۆگه‌یشتن كه خۆت چۆنی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌یت، به‌بێ رۆڵ بینین.
3-زانینی خاڵه له‌هێز و لاوازه‌كانی كه‌سایه‌تیت، هه‌روه‌ها زانینی خاڵه باشه‌كان و ته‌ركیز له‌سه‌ر كردنییان به ئامانجی خستنه روویان له‌و كاتانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك مامه‌ڵه ده‌كه‌یت، چونكه ئه‌مه متمانه‌ت پێده‌به‌خشێت.
4- ئه‌نجامدانی ئه‌و حه‌زانه‌ی هه‌یتت له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانت به‌شداری پێ بكه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به سیما و ده‌روونێكی ئارام و ئاماده‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان مامه‌ڵه بكه‌یت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رت ده‌بێـت له زاڵبوون به‌سه‌ر شه‌رمنیه‌كه‌تدا.
5- دووركه‌وتنه‌وه له خۆ به‌راورد كردن به كه‌سانی تر، ئه‌مه ئاستی شه‌رمنییه‌كه‌ت زیاتر ده‌كات، كاتێك چاوت به كه‌سه‌كان ده‌كه‌وێت. له‌و كاتانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كانی چێژ وه‌بگره و هه‌وڵبده په‌ره به كارامه‌ییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنت بده، نه‌وه‌ك خۆت به‌وان به‌راود بكه‌ی.
هه‌ندێ پشوو به‌جه‌سته و ده‌روونت بده له‌رێگای ته‌كنیكه‌كانی خۆهێوكردنه‌وه، به‌ئامانجی دووباره دوورستكردنه‌وه‌ی متمانه به‌خۆبوون.
هه‌وڵبده به‌شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌رمنیت بكه‌یت، سه‌ره‌تا له خێزانه‌وه هه‌وڵبده ده‌ستپێبكه‌ی، دواتر له‌ناو دۆست و هاوڕێكانت، دواتر له شوێنه گشتی و قه‌ره‌باڵغییه‌كاندا مامه‌ڵه‌كردنه‌كانت ده‌ست پێبكه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگژه‌كان رزگارت ببێت و شه‌رمنییه‌كه‌ت كه‌مببێـته‌وه.
نزیك بوونه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌مان سیفاتیان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی سود له ئه‌زموونی ئه‌وانیش وه‌ربگریت بۆ چاره‌سه‌ری.
هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته وجۆری كه‌سایه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به زانیارییه‌وه هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری بنێی.
خۆ رزگاركردن له بیرۆكه نه‌رێنییه‌كان، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئاستی متمانه‌به‌خۆبوونت هه‌یه.
له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هیچ سوودیان نه‌بوو پێویسته سه‌ردانی پسپۆڕانی ده‌روونی بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رنامه‌ی دانیشتنی چاره‌سه‌ریت بۆ دابنێت.
هه‌ندێ خاڵی ئه‌رێنی شه‌رمنی
ده‌كرێت كه‌سانی شه‌رمن هه‌ندێ سیفاتی نوێیان هه‌بێت وه‌ك:
گه‌شبینی، به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخه‌كاندا ده‌كه‌ن.
سوود وه‌رگرتن له‌سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر.
ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی.
دووركه‌وتنه‌وه له رۆتینیات، بێزاری و هه‌روه‌ها داهێنان كردن.
تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان دوور له هه‌ڕه‌مه‌كی .