دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/06/2022

لیستى دابەشکردنى موچە ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

لە کۆتایی ئەم هەفیەیە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە و لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 30/6/2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ داهاتوو 7/7/2022 ته‌واو ده‌بێت. واتا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن".

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچە، بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە مووچەی هەر سێ سەرۆکایەتی کۆتایی پێدێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP