دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/06/2022

ئاسایشى بازگەکان: بکوژی دوو مامۆستاکە بە هاوکاری ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکراوە

هەرێم نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان، لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر رایدەگەنێت، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکراوە.

 لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی بازگەکان ئاماژەی بەوەکردوە،"ئەمڕۆ 28/6/2022، دوای ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتیمان  لە لایەن بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بوونی تاوانێکی کوشتن لە شاری هەولێر، دوای گشتاندن لە لایەن بازگەکانمان لە سنووری پارێزگای  هەولێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا کەسی تاوانبار دەستگیر بکەین و رادەستی یاسای بکەین، کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP