هەرێم نیوز
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، ئەمڕۆ رووى لە بەرزبووەنەوەى زیاتر کرد و گەیشتە سەروى 112 دۆلار.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به 112 دۆلار‌و 25 سه‌نته و خاوی ئه‌مریكیش به 110دۆلار‌و 60 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. لە کاتێکدا دوێنێ چەند بە دۆلارێک کەمتر مامەڵەى پێوەکرابوو.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روو 130 دۆلار به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.