هەرێم نیوز
ئاسایشی ئوردن رایگەیاند، بەهۆی دزەکردنی گازی ژەهراوی لە بارهەڵگرێکدا 10 کەس گیانیانلەدەستدا و 260 کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیس هۆشداریی دایە خەڵکی کە ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیان دابخه‌ن و له ماڵه‌كانیان نه‌یەنەده‌ره‌وه.
ئەمرۆ دووشەممە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئوردن لە راگەیەنراویکدا ئاماژەی بەوەدا، لەکاتی کارکردنیدا لە بەندەری عەقەبە گازی ژەهراوی دزەی کردووە و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئاشکراشی کرد، رووداوەکە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی بارهەڵگرکەوە روویداوە و تا ئێستاش بەهۆی رووداوەکەوە 260 کەس برینداربوون.
وتەبێژی ئاسایشی ئوردن باسی لەوەشکرد، دەستبەجێ ناوچەیەکان دابڕاندووە و پسپۆڕان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە دەستیان بەکارەکانیان کردووە و تیمەکانی فریاگوزاری بەرگری شارستانیش بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، ئه‌و گازه‌ی له‌ناو تانكه‌ره‌كه‌دا بوو، گازی "دوانه كلۆری شلكراو" بووە، كه به گازێكی قورس و ژه‌هراوی داده‌نرێت.