دواین هەواڵ

جیهان‌

 26/06/2022

تورکیا: ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ بۆ سەر باکوری سوریا لە ئان و ساتدایە

هەرێم نیوز

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، تورکیا ئامادەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی نوێیە لە باکوری سوریا بۆ مەبەستەش دەکرێت لە هەر ساتێکدا دەست بەو هێرشە بکەن.

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە لە ڕابردوودا لە باکوری سوریا ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداو، سەرەڕای بوونی فشار لەسەرمان بەڵام ئێمە لەبەر بەرژەوەندی نیشتمانییەکانمان بەردەوام بووین".

دەشڵێت، "سەرۆکەکەمان زۆر بە ڕوونی وتی، ئۆپەراسیۆنەکە دەتوانێت لە هەر ساتێکدا دەستپێبکات" ئێمەش ئامادەین بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، هێزەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنی دژ بەتیرۆر لە سنوورەكانی تورکیا دەستپێدەكەن و بەم نزیكانەش بڕیار لەو بارەیەوە دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP