دواین هەواڵ

عێراق‌

 26/06/2022

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى کازمى و ڕەئیسى بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

دواى کۆبوونەوەیان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆك كۆماری ئێران لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن خستەڕو.

سەرەتا كازمی رایگەیاند، هاتوین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئێران كە پەیوەندیی مێژویی و بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە، ئێمە رێككەوتنین كە ئەو پەیوەندیانەمان پەرەپێبدەین  و ئاسانكاری زیاتر بۆ زیارەتكارانی چلە ئاسانكاری بكەین كە پێشتر ڤیزامان بۆ لابردن و سنوری وشكانیشمان بۆ كردونەتەوە. 

وتیشی: هەروەها لەگەڵ سەرۆكی ئێران گفتوگۆمان كرد لەبارەی ئەو هەڕەشانەی لەسەر ناوچەكە هەن و هەماهەنگی بكەین بۆ  كەمكردنەوەیان، هەروەها رێككەوتین كە كۆتایی بهێنرێت بە شەڕی یەمەن و رێككەوتن رابگەیەنرێت.

ئەوەشى خستەڕو، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆمان كرد كە بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاو كاریگەرییەكانی هەوڵی هاوبەشبدەن تا روبەڕوی قەیرانی خۆراك ببنەوە.

لەلایەن خۆشیەوە سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، لەگەڵ كازمی گفتوگۆمان كردوە لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵات، باسمان لە دامەزراندنی هێڵی شەمەندۆفێری نێوان شەلەمچەو بەسرە كردو بڕیارماندا كارەكانی خێراتر بكرێن.

ڕەئیسى وتیشی: بەشێكی تری گفتوگۆكانمان لەبارەی دەستێوەردان بوە لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكەو تەئكیدمان كردەوە كە دەبێت وڵاتان گفتوگۆ بكەن بۆئەوەی كێشەكانیان چارەسەر بكەن، رەتمانكردوە وڵاتانی بێگانە دەستلەكاروباری ناوخۆی وڵاتان بدەن، هەروەها ئاسییكردنەوەی پەیوەندییەكانیشمان لەگەڵ ئیسرائیلدا رەتكردەوەو بونی ئەوان و بیانییەكان چارەسەری كێشەكان ناكەن و ئەوانن بونەتە كێشە لە ناوچەكەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP