هەرێم نیوز
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات، ژماره‌یه‌ك نیشانه‌ی توشبون به‌كۆرۆنا، تا كۆتایی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌مێننه‌وه، نیشانه‌كانیش له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازن، به‌شێك له نیشانه‌كانیش تێكچونی خه‌و و هه‌ناسه‌ته‌نگی و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستنن.
ئاژانسی NHS كه تایبه‌ته به بواری ته‌ندروستی له نوێترین توێژینه‌وه‌یدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، نیشانه‌كانی كۆڤید-19 ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌ك دوای توشبون به‌رده‌وام بن، هه‌ندێك كه‌س نیشانه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان تا كۆتایی ته‌مه‌ن ده‌مێنێته‌وه، یه‌كێك له‌نیشانه‌كانیش قورسی خه‌وتنه كه هه‌ندێك كه‌س كاریگه‌ری زۆری ئه‌و نیشانه‌یان له‌سه‌ره.
له‌لای خۆیه‌وه دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵی بریتانی BHF ده‌ڵێت، "ئه‌زمونی كه‌سێك له كه‌سێكی دیكه جیاوازه، بۆیه گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه، له‌گه‌ڵ پزیشكی گشتی گفتوگۆ بكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و نیشانانه‌ی دوای تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسه‌كه توشیان بوه، بۆئه‌وه‌ی ژیانی خۆیانی له‌گه‌ڵ رابهێنن و چ هه‌نگاوێك پێویسته بیگرنه‌به‌ر".
ئاژانسی NHS Inform باسی له‌وه‌كردوه، "له كاتی هه‌ر نه‌خۆشییه‌كدا باو و ئاساییه زیاتر بخه‌ویت، چونكه جه‌سته‌ت به‌ره‌نگاریی هه‌وكردن ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كه له كاتی چاكبونه‌وه‌دا ئاساییه شێوازی خه‌وتن تێكبچێت، یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی تێكچونی خه‌و، ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دان و پشودانن كه ده‌كرێت یارمه‌تی باشتركردنی خه‌وتن بده‌ن".
نیشانه باوه درێژخایه‌نه‌كانی كۆرۆنا:
- ماندوێتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
- هه‌ناسه‌ته‌نگی
- ئازاری سنگ یان گرژبون
- كێشه‌ی بیره‌وه‌ری و ته‌ركیز
- سه‌ختی خه‌وتن (كه‌مخه‌وی)
- تێكچونی لێدانی دڵ
- گێژی و خه‌واڵویی
- ئازاری جومگه‌كان
- خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ
- له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن و ئازاری گوێ
- سكچون، ئازاری گه‌ده، نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن
- تای به‌رز، كۆكه، سه‌رئێشه، قورگ ئێشه، گۆڕانكاری له هه‌ستی بۆنكردن یان تامكردندا
- په‌ڵه‌ی پێست.
ئاژانسی NHS ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، كات بۆ چاكبونه‌وه له كۆرۆنا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، "زۆر كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌كدا هه‌ست به باشی ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان له ماوه‌ی 12 هه‌فته‌دا به ته‌واوی چاك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك كه‌س نیشانه‌كان ده‌توانن تا كۆتایی ته‌مه‌ن بمێننه‌وه".