دواین هەواڵ

کلتور‌

 25/06/2022

چیتر هونەر بکەین یان نا ؟

نەهرۆ شەوقی

هونەری نیگار کێشان وەک هەموو کایەکانی کە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە ، گەر داهێنان و تازەگەری یەکێ بێت لە پایە گرنگەکانی ئەم هونەر ە،گومانی تێدا نیە کە ئەو گۆڕانکاریە زۆر بەرچاو بووە، کاتێ بەراوردێ دەکەی لەگەڵ ڕابوردوو و شێوازە جیا جیا کانی قۆناغەکانی مێژووی ئەم هونەرەدا ، لە هەر قۆناغێکیا ئەم چالاکیە کەلتوریە وەزیفەیەکی جیای هەبووە ،

جارێک لە خزمەتی دەسەڵاتی کۆشک و پاشاکانا بووەو جارێک دێتە ناو خەڵک و پەیوەەندیە کۆمەڵایەتیەکان و جارێکیش سەرقاڵی خۆی و پێوەرە تەکنیکیەکانی خۆی دەبێ و جارێکیش هەمووی ڕەت دەکاتەوە وەک چالاکیەکی مرۆڤی تێکدەر دەیبینێ کە لەسەر دەستی ئەو جەنگەکان و وێرانکار ی و کوشتاری گەورەی مرۆڤ بەدەستی خۆی دەبینرێ.

دوا جار ئەم هونەرە دەگەڕێتەوە باوەشی مرۆڤ خۆی کە خاوەنە ڕاستەقینەکەیەتی..

لە ئێستادا کاتێ هونەر ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە بەخۆیەوە بینیوە ، وای کردوە چەمکەکان و خوێندنەوە و مامەڵەکردن و ڕۆڵ و وەزیفەکەی کەلە خزمەتی مرۆڤ و پەیوەندیەکانیایەتی ، بەد فامی تێکەوێ و تێکەڵ و پێکەڵی بوخۆیەوە ببینێ ، دوای ئەو هەموو تەمەڵی و ڕێگری و ئاستەنگانەی توشی ئەم کایەیە بووە و دیاری کردنی وەزیفەو زەرورەتی ئەم کایەیە تەنهابە ئاڵوگۆڕی مادی و کڕین و فرۆشیەوە کورت کراوەتەوە ، لەکاتێکا چ کڕیار و چ فرۆشییار بە بێ بوونی هیچ بنەمایەک ئەم ئاڵو گۆڕە ئەنجام ئەدەن !!

دەکەواتە باشە ئەم خۆسەرقاڵ کردن و سەرئێشی و مەسرەفگەریە لە پای چی ، کە ئەم چالاکیە وەک جالاکیەکی مەعریفی و ئەزموونێکی حسی نەخوێنرێتەوە و تەنها وەک کاڵایەکی ئاڵوگۆڕی پێکراو لە بازاڕێکی ووشک و برنگا بێ سەودا بێ مایەو سەرمایە بەو شێوە هەڕەمەکیەی کە تا ئێستا پیادەکراوە پیادە بکرێ ، لە بوونی گالێریەکی پڕۆفیشناڵ بۆ ئەنجامدانی ئەم کردەیە ئەوا شێوازی ئەم مامەڵەکردنی کڕین و فرۆشیەکە لێرەشدا گۆڕانی بەسەر هاتوە . دۆخی ئێستای گەلەریەکان وەک نێوەندێکی هونەری بۆ خۆشیان وەک جێیەکی نەریتخوازانە ماونەتەوە وەک مێژوویەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێن و ئەوەی کڕیاریش نەبێ لەو شوێنانە دەرگا بەڕوویانا داخراوەو هاوەدارانی گیرفان بەتاڵی هونەر یش دەبێ لەم دیو جامخانەکانەوە بۆ ناوەوە سەیری هونەر بکەن..... کەواتە دوای ئەم هەموو قەیران و پاشا گەردانیە بۆ چی هونەر بکەین ؟

کاتێ هونەر گەڕایەوە بۆ لای خاوەنە ڕاستەقینەکەی کە مرۆڤ خۆی و پەیوەندیەکانێتی ، سەیر کرا وەک ئەزمونێکی حسی و پێداویستیەکی ڕۆحی و ئامادەیی هەبوو لە نێو پەیوەندیەکۆماڵایەتی و ئابووری و سروشتی و سیاسی .. لەو گۆشە تەسکەی بینینی لە بەکاڵا بوونی ڕزگارکرا و بەو ئەدا ڕاستەقیەنەیە پێشکەش کرا ئەوسا لە ئامێزی هونەرمەند دەردەچێ لە دوا وێستگەی بەرکەوتنەکانیا کاریگەریەکانی بۆ دەرەوەی خۆی دروست ئەکاو وەک پێویستیەکی گرنگ بۆ ژیان و مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە بووە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP