سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
25/06/2022
ئاگر لە ئۆکرانیایەو دوکەڵ لە هەرێمی کوردستانە
هه‌رێم نیوز
تازه به تازه جیهان له ده‌ست كاریگه‌رییه خراپه‌كانی كۆرۆنا رزگاری ده‌بو، شه‌ڕێكی نه‌گریس له نێوان دو وڵات‌دا هه‌ڵگیرسا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ئابوری شه‌ڕه‌كه به‌رۆكی هه‌مو جیهانی گرتوه.
هه‌مو رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پێش هه‌موشیانه‌وه پرۆگرامی جیهانی خۆراك، هۆشداری له‌وه ده‌ده‌ن، شه‌ڕی ئه‌و دو وڵاته؛ جیهان برسی ده‌كات و قاتی قڕی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
ئه‌مه چۆن؟
روسیا‌و ئۆكرانیا، كه دو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی شه‌ڕه گه‌رمه‌كه‌ی جیهانن، هه‌ردوكیان به زه‌مبیله‌ی خۆراكی ئه‌وروپا ده‌ناسرێن، پێكه‌وه چاره‌كی گه‌نمی هه‌مو جیهان و نیوه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی جیهان دابین ده‌كه‌ن.
د‌یڤید بیسلی، سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ده‌ڵێت، پێش شه‌ڕی روسیا‌و ئۆكرانیا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به گریمانه له جیهاندا روبه‌ڕوی برسییه‌تی ده‌بونه‌وه، 80 ملیۆن بون، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و ژماره‌یه بۆ 276 ملیۆن كه‌س زیاد بكات.
ئێستا ئه‌و جوتیارانه‌ی له ئۆكرانیا سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵی بون، چه‌كیان هه‌ڵگرتوه، ئه‌و دانه‌وێڵه‌ش به‌رده‌سته‌و ده‌یانه‌وێت بینێرنه ده‌ره‌وه، روسیا رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی نادات و به‌نده‌ره‌كانی لێگرتوه.
سزاكانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاش به‌سه‌ر روسیادا، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌و وڵاته پاشه‌كشه بكات، به‌تایبه‌ت دوای سزاكان، بۆیه هه‌مو هه‌وڵی روسیا بۆئه‌وه‌یه له‌ناوخۆدا كاریگه‌ری گه‌مارۆكه‌ی دروست نه‌بێت به‌تایبه‌ت له به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كاندا، واته هه‌تا خۆی وه‌ستابێت، هیچ بڕه دانه‌وێڵه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی خۆراكی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكات.
له مانگی نیسانی رابوردودا، بانكی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی هۆشداریدا له‌وه‌ی شه‌ڕی روسیا‌و ئۆكرانیا، ده‌بێته هۆی زۆرترین به‌رزبونه‌وه‌ی له‌پڕی نرخی كاڵاكان به‌شێوه‌یه‌ك له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوه‌وه شتی وه‌ها روینه‌داوه.
به دیاریكراویش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له غازی سروشتی و گه‌نم و لۆكه، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان روده‌دات و ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كاریگه‌ری ئابوری و مرۆیی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و سه‌رجه‌م خێزانه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان، هه‌ست به قه‌یرانی خه‌رجی بژێوی ژیان ده‌كه‌ن.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی، پێشبینیكردوه نرخی وزه له‌مساڵدا 50% به‌رزببێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش خه‌رجی له‌سه‌ر خێزان و كۆمپانیاكان زیاد بكات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ستانفۆرد، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی روسیا‌و ئۆكرانیاش بوه‌ستێت، كاریگه‌رییه‌كانی بۆ ماوه‌ی دو ساڵ له‌سه‌ر جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ وه‌ستانی نییه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خه‌ریكه په‌ره ده‌سێنێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی ببێت به شه‌ڕی روسیا‌و وڵاتانی رۆژئاوایی.
شاره‌زایان و چاودێری سیاسی بۆچونیان وایه، جەنگی ڕوسیا‌و ئۆکرانیا تا کۆتایی ساڵی 2023 دەخایەنێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، كاریگه‌رییه خراپه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌و هه‌ڵاوسان، تا سه‌ره‌تای 2026 به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سندوقی دراوی نێوده‌ڵه‌تی پێشبینیكردوه، گه‌شه‌ی ئابوری جیهان به رێژه‌ی 4.4 بۆ 3.9 له سه‌د داببه‌زێت و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه‌شدا دابه‌زینه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له‌م روانگه‌وه رون ده‌بێته‌وه بۆچی به‌نزین و هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی خۆراكی وه‌ك ئاردو ئه‌وانه‌ی له دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانیادا پشت به گه‌نم و جۆ ده‌به‌سترێت، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روی له هه‌ڵكشانه، هه‌رچه‌نده كه‌م تا زۆر هۆشیاری تاكه‌كان ده‌ركی به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات و بۆی نامۆ نییه هه‌رێمی كوردستان-یش پریشكی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ركه‌وتوه‌و له‌گه‌ڵ درێژه‌كێشانیشیدا، ناسه‌قامگیری زیاتر له بازاڕه‌كانی سوته‌مه‌نی و كه‌ره‌سته خۆراكییه‌كاندا دێته ئاراوه.
هەواڵی پەیوەندیدار
2 رۆژ پێش ئێستا
ململانێى سەركردەكانى حەشدى شەعبى داهاتووى ئەو رێكخراوە دەگەيەنێتە كوێ؟
3 رۆژ پێش ئێستا
هەژمارى من، پرۆژەیەکى سەردەمیانە لەپێش بانکە عێراقییەکانیشەوەیە
3 رۆژ پێش ئێستا
جەنگێكى گەورە بەڕێوەيە و حەشدى شەعبى لەپەكەكە هەڵدەگەڕێتەوە
هەواڵی زیاتر
2 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم وەڵامی هەموو پرسیارە باوەکان دەداتەوە لەسەر پڕۆژەی هەژماری من
3 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: سبەی لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی کوردستان دەردەکەین
3 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تەوەرەی سەرەکی کۆبونەوەکە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەبێت
زۆرترین بینراو
1
6 رۆژ پێش ئێستا
كێ تەرمەكەى تاريق عەزيزى دزى؟
2
4 رۆژ پێش ئێستا
وادەی ناردنی موچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکرێت
3
6 رۆژ پێش ئێستا
گرنگترین قسەکانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی موچە و بودجە
4
21 کاتژمێر پێش ئێستا
دراوی ئەلکترۆنی داهاتوو کە خەڵەتێنەرەو نابینرێ (دراوی PI)
5
13 کاتژمێر پێش ئێستا
ساسان عەونی:هەموو مووچەخۆرێکی حكومەتی هەرێم لە ڕاژەی مەدەنی و سەربازی لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت
6
3 رۆژ پێش ئێستا
جەنگێكى گەورە بەڕێوەيە و حەشدى شەعبى لەپەكەكە هەڵدەگەڕێتەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP