دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 25/06/2022

بۆچی دەبێت توشبوانی شەکرە ئەگەر توشی سکچون و ڕشانەوە بون بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بکەن؟

هەرێم نیوز
توشبوانی شەکرە ئەگەر توشی سکچون و ڕشانەوە بون دەبێت بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بکەن، لەبەر ئەوم هۆکارانەی خوارەوە :-

 
 ١ - نەخۆشی شەکره پڕۆتین زۆر فڕێ ئەدات لە ڕێگەی گورچیلەکانەوە بەمەش گورچیلەکان فشاریان زیاتر ئەکەوێتە سەر و سست ئەبن، بە سکچوون و ڕشانەوە ئەم فشارە زیاتر ئەبێت.

٢- سیستمی بەرگری لەش لە توشبوانی شەکرەدا لاوازترە لە کەسانی ئاسایی بەمەش زیاتر و زۆرتر تووشی هەوکردن ئەبن و گورچیلەیان بە باشی ئیش ناکات، بە سکچوون و ڕشانەوە ئەم کاریگەریە زیاتر ئەبێت شەکرەیان زیاتر بەرز ئەبێتەوە.

۳ - هەندێ دەرمانی شەکرە قورس و بەهێزن، سکچوون و ڕشانەوە زیاتر ئەکەن و فشاری زیاتر ئەخەنە سەر گورچیلەکان، بۆیە لەو حاڵەتانەدا پێویستە زوو دەرمانەکانیان بۆ ڕێکخرێتەوە.

هەر بۆیە نەخۆشانی شەکره لە کاتی تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە پێویستە زوو چارەسەری پێویست و گونجاو وەرگرن بۆ ئەوەی دوورکەونەوە لە کێشە تەندروستیەکان.

د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی  هەناوی و شەکرە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP