دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24/06/2022

لە ماوەی یەک هەفتەدا 2 هەزار و528 ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار لە هەرێم تۆمار کراون

هەرێم نیوز  

بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن فەرمانگەو میدیای زانیاری بڵاو كراوەتەوە خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ زیادیكردوە و تەنها لە یەك هەفتەدا دوو هەزارو 528 ئوتومبێلی نوێ تۆماركراون.

لەئامارەكەی وەزارەتی ناوخۆ هاتوە،  ئەو ژمارە ئوتومبێلە هەزار و 850 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و  499 یان لە پارێزگای سلێمانی و 179 یان لە پارێزگای دهۆك بوون.

گۆڕینی تابلۆ

گۆڕینی تابلۆی نوێش لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە، لە دوای یەکخستنی تابلۆکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، بووتە جێگەی بایەخی هاووڵاتیان و تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا هەزار و ٣٩٣ تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕاوە، کە ٨٢٥ یان لە پارێزگای هەولێر و ٦٨یان لە پارێزگای سلێمانی و ٣٢٢ یان لە پارێزگای دهۆک و ١٢٩ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢٢ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆبوون.

بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

بە دەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و لە هەفتەی ڕابردووشدا یەک هەزار 522 مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتیان، کە ٤٩٥ یان لە پارێزگای هەلێر و  ٢٦٣یان لە پارێزگای سلێمانی و ٣١٤یان لە پارێزگای دهۆک و ٦٣ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 48 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ١٠٤ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٦٨ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٦٧ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون. 

رووداوی هاتووچۆ و سەرپێچی هاتووچۆ

سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی جادە و شەقامی نوێ و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و دانانی هێماکانی هاتووچۆ و توندکردنەوەی سزاکان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا ٥٣ ڕووداوی هاتووچۆ  لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە کە ١٢ ڕووداویان لە پارێزگای هەولێر و ١١ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٢ یان لە پارێزگای دهۆک و ٢ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون. 

هەروەها ٣٤ هەزار و ٣٠١ سەرپێچی هاتووچۆ لە هەرێمی کورستان تۆمار کراوە کە ٤ هەزار و ٦٧١ یان لە پارێزگای هەولێر و ١١ هەزار و ٣٢ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٢ هەزار و ٨٨٠ یان لە پارێزگای دهۆک و ١٢یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٨٤ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٨٨ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٤ هەزار و ٨٧٦ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP