دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/06/2022

شارەزایەکى کەشناسى: سبەینێ ئەگەرى خۆڵبارین و تاوەباران لەئارادایە

هەرێم نیوز

شارەزایەکى کەشناسى ڕایدەگەیەنێت، بەپێى پێشبینییەکان، سبەینێ کەشێکى ناجێگیر هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەرى خۆڵبارین و تاوەباران لە ئارادایە.

ئاراس جەبار، شارەزاى بوارى کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکات سبەی شەممە کەشێکی ناجێگیر کاتەکانی دوای نیوەرۆ ناوچەکانی ھەرێم بگرێتەوە، کە خۆی لە بەرزبوونەوەی رادەی شێ لە ئاستە بەرزەکانی ھەوادا دەبینێتەوە و لەئەنجامی ھەوایەکی ساردیش لەو ئاستانەدا ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسکە و چالاکبوونی بەھێزی با بەخێرای ٤٠ تا ھەندێک کات بۆ ٦٠ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارینی چڕ لەئەنجامی ئەو ناسەقامگیریەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە روودەکاتە ھەرێم بەتایبەت لەسنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت دواتر کاریگەری کەمدەبێتەوە نامێنێت .  

دەشڵێت: لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان بەشێوەی دیاری نەکراو تاو تاو بارانبارین و ھەورە بروسکە لە ناوچەی جیاجیادا چالاک دەبێت ھەندێ ناوچەش ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕی دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم .

ئاماژەى بەوەشکردوە، لەکاتەکانی شەویشدا بەھەمان شێوە لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی ئەگەری چربوونەوەی ھەورەکان دەبێت و تاو تاو باران بەشێوەی نمە باران و بارانی بەخوڕ لەناوچەی دیاری نەکراودا دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکەدا تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ٢٦ لەم ناوچانەشدا بەردەوامی دەبێت و دواتر نامێنێت.  

باسى لەوەشکردووە، کاریگەری خۆڵبارینەکەی ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای ھەرێم لەشەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە بەرێژەیەکی مامناوەند بۆ چر ناوچەکانی سنوری باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێمیش دەگرێتەوە لە پێش نیوەرۆی رۆژی یەکشەمە ٢٦-٦ کاریگەری کەمدەبێتەوە . 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP