واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دیاریكرا
هه‌رێم نیوز
وابڕیاره له رۆژانی داهاتودا سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كانی به‌شدار له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق، كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه به‌پێی به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی.
هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مدواییه، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسه‌ین به‌بێ به‌شداری و كاریگه‌ری سه‌درییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌فته‌ی رابوردو پاشه‌كشه‌یان له پرۆسه‌ی سیاسی كرد‌و ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شوێنی په‌رله‌مانتاره‌كانیان پڕكرایه‌وه‌و به ئاماده‌بونی 202 په‌رله‌مانتار، 64 جێگره‌وه سوێندی یاساییان خوارد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوبونه‌ته‌وه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری رێكده‌خه‌ن بۆ پێداچونه‌وه به بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی داهاتو، تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت تاوتوێی بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێمای زه‌ردی هه‌ڵكردوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی گفتوگۆكانه له‌وباره‌یه‌وه بۆئه‌وه‌ی هێمای سه‌وز هه‌ڵبكه‌ن و رێكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه بێته ئاراوه به دانانی یاسای نه‌وت و غاز له‌ماوه‌ی سێ مانگدا.
هه‌رچی له سوننه‌كانیشه ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه پاره‌ی بۆ ژێرخانی پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ته‌رخانبكرێت و پاره‌ی شایشته‌ی جوتیاران خه‌رجبكرێت.
سه‌رچاوه‌كه بڕوای خۆی نیشانداوه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا، واته پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ پرۆسه‌ی سیاسی، حكومه‌تی داهاتو پێكبێت.
سه‌باره‌ت به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوش سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی، به‌پێی خاڵ ده‌بێت و چه‌ند ركه‌به‌رێك ده‌ستنیشان ده‌كرێن له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، دواتر به ده‌نگدانی راسته‌وخۆ پرۆسه‌كه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سەعید سەلیم پشدەری، بەرپرسی لقی چواری پارتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان وتویه‌تی، "مەرجی پارتی بۆ بەشداری لە حکومەتی داھاتووی عێراق جێبەجێکردنی دەستووری ھەمیشەییی عێراقە..
واتە مەرجی پارتی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ھەرێمی کوردستانە لە حکومەتی داھاتوی عێراقدا."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی وتوه، "ھەر کەس و لایەنێک ئامادەی جێبەجێکردنی مەرجەکانمان بێت، پارتی ئامادەیە حکومەت لەگەڵ ئەو لایەنە پێک بێنێت."