هەرێم نیوز
پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی له‌باره‌ی وتەکانی خاوه‌ن مۆلیده‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێری بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، دواى ئەوەى کەسێك گوایە مولیدەکەى لە گەرەکى خانەقا، کە گەڕکێکی هەژارنشینی شاری هەولێرە لێی داگیرکراوە و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکراوە، هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بڕ و بوختانە و دوورە لەڕاستی.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:
دواى ئەوەى کەسێك گوایە مولیدەکەى لە گەرەکى خانەقا، کە گەڕکێکی هەژارنشینی شاری هەولێرە لێی داگیرکراوە و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکراوە، هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بڕ و بوختانە و دوورە لەڕاستی، ئەو کەسە کە پێشتر کارپێکەرى مولیدەى ئەو گەرەکە بووە، چەندین جار بەهۆى سەرپێچى و نەدانى کارەبا و بڕینى کارەبا لەسەر هاووڵاتییان و دروستکردنى گرفتی زۆر بۆیان، لەلایەن هاوڵاتیانی ئەوگەڕەکەوه سەدان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر و قائیمقامیەتى ناوەند، چەندین جار ئاگادارکراوەتەوە و ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ کراوە و بەڵێنامەى لێوەرگیراوە، کە جارێکى تر دووبارەیان نەکاتەوە، بەڵام سوودى نەبووە لەگەڵی و نەك دووبارە و بگرە چەندان بارەى کردووه‌تەوە و بەهیچ شێوەیەك پابەندى بڕیار و رێنمایەکان و دەستهبەرکردنى مافى هاووڵاتییان نەبووە، ئەوە جگە لەوەى ئەوکەسە خۆى کەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێنە، چەندین جاری دیکە لەلایەن دادگاوە بەبڕیارى دادوەر بەتۆمەتى دیکە دەستگیرکراوە، هەرب ۆیە لە ئێستادا مولیدەکەى گەڕەکى خانەقا لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێره‌وه بەڕێوە دەبرێت.
بۆیە لێرەوە بۆ راى گشتى رایدەگەێنین، لەلاى ئێمە 400 ماڵە هەژارى گەڕەکێك لەکەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێن گرنگترە، کە هەمیشە مایەى سەرئێشە و نانەوەى گرفت بووە بۆ هاووڵاتیانى ئەم گەڕەکە و لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر.
هه‌روه‌ها پێویسته ده‌زگاکانی راگه‌یاندنیش پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن و بۆ خستنه‌ڕووی راستی ئه‌و بابه‌ته بفه‌رموون بڕۆن خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که به قسه بێنن، ئینجا راستیه‌کان زیاتر ده‌رده‌که‌وون.
بۆیه جارێکی‌تریش ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ کار و که‌سابه‌تی کاسبکاران، به‌ڵام خه‌ڵك و هاووڵاتیان سه‌نته‌ری کاری ئێمه‌ن و ره‌زامه‌ندی ئه‌وان له گیرفانی چه‌ند که‌سێك گرنگتره و رۆژانه‌ش هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك پێشلکاری مافی هاووڵاتیان بکات سزای یاسایی ده‌ده‌ین.
راگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.6.23