دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە، داوایان کرد، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری بکەن لە بابەتانەی کە پەیوەندییان بە دابین کردنی بودجە و شایستە داراییەکانەوە هەیە. 

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدوای سەردانی کردن و کۆبوونەوە، لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هەر ئەمڕۆ ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەریەک لە جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشکنین، بەیاوەری فەریق روکن حامد سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد، لەلایەن شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازییان لێکرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدیدارێکدا، تاوتوێی ئەو بابەتە سەربازی و ئەمنیانەیان کرد، کە پەیوەستن بە بابەتە یاساییەکان، لەرێگەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لە دیدارەکەدا، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، داوایان کرد، کە پەرلەمان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری، پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری بکەن و هاوکار بن بۆ ئەوبابەتانەی، کە پەیوەندییان بە دابین کردنی بودجە و سایستە داراییەکانەوە هەیە.

باسی لەوەش کرد، لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند: کە هاوکار و هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق دەبن، بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP