هەرێم نیوز
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری رایگه‌یاند، كه لە ماوەی یەك رۆژدا سێ ئۆتۆمبێلیان له جۆره‌كانی پیكاب و نیسان ماكزیمایان له شاری هه‌ولێر دزیووە، راشیگەیاند، "له‌نێو دەستگیرکراوەکاندا هه‌یه ماوه‌ی 14 ساڵ لە زینداندا بووە و دوای دوو مانگ لە ئازادبوونی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە".
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ده‌ستگیركراوه‌كان پێشتریش پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی زانیاری به ده‌ست پۆلیسی هه‌ولێر، تیمه‌كانیان ده‌ستیان به جووڵه‌كرد بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كانیان ده‌ستگیركرد.
دەشڵێت، له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله دزراوه‌كان، توانیان شوێنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ده‌ست به‌سەریاندا بگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپاسی هاوكارانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆكیش ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له تۆمه‌تباران یه‌كێك له ئۆتۆمبێله دزراوه‌كانی گواستبووه‌وه بۆ پارێزگای دهۆكی، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی دهۆك و به‌دیاریكراویش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان، توانییان ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزنه‌وه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه.
باسی لەوەش کرد، هه‌ردوو تۆمهتبارهكهی دیكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆیان كراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی مادده‌ی (443) له یاسای سزادانی عێراقی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاشکراشی کرد، هه‌رسێ تۆمەتبارەکە پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه، له‌نێویاندا هه‌یه ماوه‌ی 14 ساڵ لە زینداندا بووە، دوای ته‌نها دوو مانگ له ئازادكردنی، جارێكی دیكه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌ته‌وه، دوو تۆمهتبارهكهی دیكه‌ش پێشتر به ئه‌نجامدانی تاوانی هاوشێوه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك زیندانیكراون، به‌ڵام دوای ئازادكردنیان جارێكی دیكه‌ی ده‌ستیان به تاوانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.