هەرێم نیوز
سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، "بەهۆی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی، توانیمان سەربکەوین و ئیدارەی خۆمان بدەین، به بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ قهرزركردن ببه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیاریێتی و بارگرانییه‌ك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو دروستنهكهین".
لە راگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كرد و له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری، پێشوازی لێكرا، دواتر سه‌رۆكی حكومه‌ت، به ئاماده‌بونی وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری دارایی و ئابوری، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی په‌یكه‌ر و به‌شه‌كان و كار و چالاكی و پلان و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت و كاركردنیان له چوارچێوه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه كابینه‌ی نۆیه‌م پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "به‌شێكی زۆری جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه كه به هاوكاری و پشتیوانی به‌هێزی سه‌رۆكی حكومه‌ت، توانیویانه له هه‌ردو بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات، پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن".
سه‌رۆكی حكومه‌ت له وته‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كرد، "هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌م، بڕیارماندا چاكسازی بكه‌ین و دهستیشمانپێكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی، له سه‌ره‌تادا چاكسازییه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا نه‌بو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای قهیرانهكانیش، ئێمه نه‌وه‌ستاین و به‌رده‌وامبوین له چاكسازی و به هۆی ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی، توانیمان سه‌ربكه‌وین و ئیداره‌ی خۆمان بده‌ین، به بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ قهرزركردن ببه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیاریێتی و بارگرانییه‌ك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو دروستنهكهین".
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویستییه‌كانی حكومه‌ت كرد كه له 200 ملیۆن دۆلاره‌وه بوه‌ته 70 ملیۆن دۆلار، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و 130 ملیۆن دۆلاره‌ی خه‌رجی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیش، نه‌بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕاییكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت په‌كی بكه‌وێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، "داهات له‌م ماوه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی باشتر بووه، به‌ڵام ده‌كرێت زۆر زیاتریش بێت له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابوری و سه‌رچاوه‌كانی داهات و زیادكردنی داهاتی نانه‌وتی، كه زۆر ڕێگه هه‌ن بۆ زیادكردنی داهات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بارگرانییه‌ك له سه‌ر هاوڵاتییان دروستبكات".
ڕونیشیكرده‌وه، "كابینه‌ی نۆیه‌م هیچ باجێكی نوێی نه‌سه‌پاندوه به‌ڵكو ته‌نیا یاساكانی باجی جێبه‌جێكردوه كه پێشتر جێبه‌جێنه‌كراون، جێبه‌جێكردنی یاساكانی باجیش، له قازانجی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبونی داهات و داواجار له خزمه‌تی هاوڵاتییان خه‌رجده‌كرێت، بۆ نمونه موچه‌ی پێده‌درێت و جوڵه‌ی بازرگانی گه‌شه ده‌كات و هه‌ل و ده‌رفه‌تی كار زیاتر ده‌بێت".
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به گرنگیی كاراكردن و چاكسازیكردن له سیستمی بانكی و بهدیجیتهڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و خه‌رجی و داهاته‌كانی حكومه‌ت كرد كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ڕونی و شه‌فافیه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوتین و ڕێگریكرتن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.