دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

پۆلیسی یۆنان 177 پەنابەر رەوانەی تورکیا دەکاتەوە

هەرێم نیوز

فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ توركیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، به‌مه‌به‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان 177 په‌نابه‌ر كه‌ پێشتریش گه‌یشتبونه‌ سنوری ده‌ریایی یۆنان، له‌ لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی توركیا كراونه‌ته‌وه‌.

هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ توركیا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌،" ڕێكه‌وتی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ناوچه‌ی ئایڤالیك سه‌ر به‌شاری بالیكسیر 53 په‌نابه‌ر ڕزگاركران په‌نابه‌ره‌كان پێشتر گه‌یشتبونه‌ دورگه‌ی لیسبوسی یۆنان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی دورگه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركرابون و دیپۆرتی سنوری ده‌ریایی توركیایان كردبونه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ناوچه‌ی فۆچا سه‌ر به‌شاری ئه‌زمیر 124 په‌نابه‌ر ده‌ستگیركران كه‌ پێشتریش گه‌یشتبونه‌ سنوری ده‌ریایی یۆنان و له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریایی یۆنانه‌وه‌ دیپۆرتكرابونه‌وه‌".

باسی لەوەش کردووە،"سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا له‌ توركیا راگیراون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانن، ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئیزمیر كراون بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP