دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

حکومەتى هەرێم بە داتا خەرجییەکانى 3 ساڵى بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

حکومەتى هەرێم بە داتا خەرجییەکانى ماوەى سێساڵى بڵاکردەوە و ڕایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 840 ملیار دیناری بۆ 884 پڕۆژە خەرجکردووە.

بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، خەرجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەمشێوەیە بووە:.

ساڵی 2019: 243 ملیار دینار

ساڵی 2020: 151 ملیار دینار

ساڵی 2021: 446 ملیار دینار

کۆی گشتی: 840 ملیار دینار

وەک لە داتاکان هاتووە، لە مانگی تەممووزی 2019 تا کۆتایی 2021، کۆی خەرجییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:.

رێگاوبان: 392 ملیار دینار

شارەوانی: 282 ملیار دینار

کارەبا: 25 ملیار دینار

سایلۆ: 37 ملیار دینار

پەروەردە: 26 ملیار دینار

نیشتەجێبوون: 25 ملیار دینار

بەنداوەکان: 22 ملیار دینار

سێکتەرەکانی دیکە: 31 ملیار دینار



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP