دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری مادی حکومەتی تاڵیبان دەکات

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی حکومەتی تاڵیبان بەمەبەستی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، نەتەوە یه‌كگرتووه‌كان به‌ ده‌نگ داواکەیانەوە چو و  بۆ ئه‌و مه‌به‌ستەش داوای 15 ملیۆن دۆلار هاوکاری بەپەلە دەکات.

نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئەفغانستان رایگەیاند، زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان پێویستییان بە هاوکاری بە پەلەیە، بەگوێرەی هەڵسەنگاندن لە قۆناغی یەکەمدا پێویستییان بە 15 ملیۆن دۆلارە.

رامز ئەلئەکبەرۆڤ، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئەفغانستان هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، ئەگەر بەپەلە هاوکاری ماددی و خۆراك و دەرمان نەگەێندرێتە ئەفغانستان و کەمپ بۆ خەڵکی زیانپێگه‌یشتوو دروست نەکرێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو 21ـی 6ی 2022، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێختەر چەند ناوچەیەکی ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوەیە زياتر له‌ 1000 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە سەدانی دیکەش برینداربوون.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شەرەفەدین موسلیم، جێگری وەزیری کارەساتە سروشتیەکانی حکومەتی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، چونکە وه‌ك دووپاتیكرده‌وه‌، بە تەنیا ناتوانین دۆخەکە چارەسەر بکەن. دەیانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بکات بەکارکردن لەگەڵیان و هەماهەنگییان بەردەوام بێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP