هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌دات له پاشه‌كشه‌ی گرنگیپێدانی ئه‌مه‌ریكا به شه‌ڕی "تیرۆر" و توانای رێكخراوه‌كانی "قاعیده‌و داعش" له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له‌سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا.
مارك واڵتز، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ر نوسیویه‌تی، "روداوی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رێكخراوی داعش له رۆژئاوای كوردستان، ئاماژه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌ترسی رێكخراوی داعش و توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی و چالاكییه‌كانی له گۆڕه‌پاندا."
له 16ی ئه‌م مانگه‌دا، هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژ داعش، سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی به‌ناوی هانی ئه‌حمه‌دی كوردی له شاری جه‌رابلوس ده‌ستگیركرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هانی كه به سه‌لیم-یش بانگ ده‌كرێت، به‌رپرس بوه "له رێكخستنی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كه، تیرۆریسته‌كانی ئاراستهكردوه بۆ دروستكردنی بۆمبی چێنراو و پاڵپشتیكردوه له دروستكردنی شوێنی ئه‌و بۆمبانهو ئاسانكاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئهمهریكاو هێزه هاوبه‌شه‌كانی."
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، بۆ نۆرس پرێس وتی، "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، به‌رپرس بوه له پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی به‌ناوی داعشه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رباری تێكشكانی، ئه‌و رێكخراوه له توانایدایه پلان دابڕێژێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مه‌ترسی وازهێنان له‌و رێكخراوه تا خۆی به‌هێز بكاته‌وه هه‌ست پێده‌كه‌ین و هێشتا پابه‌ندین به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان به مه‌به‌ستی جێگیركردنی سه‌قامگیری له رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كه‌و تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی داعش و رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی."
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر هه‌زاره‌ها چه‌كداری به‌ندكراوی داعش هه‌ن و له دیارترینی ئه‌و بهندیخانانهش كه چه‌كدارانی داعشیان تێدا به‌ندكراون، به‌ندیخانه‌ی شه‌دادی و سهناعهن له حه‌سه‌كه.
ناوبه‌ناو شانه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش ترسیان هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه، رێكخراوی داعش زیندو بكاته‌وه.