هەرێم نیوز
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر پەیامێکى بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە ئەوان بەهۆى هەڕەشەى ئێرانەوە لە پەرلەمانى عێراق کشابێتنەوە.
موقتەدا سەدر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئەمرۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، کوتلەى سەدر، بەهۆى فشارى ئێرانەوە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى ئێران نەکشاوەتەوە.
دەشڵێت: " ئەمجارە ئێران هیچ فشارێک لەسەر هێزە شیعییەکان نەکردووە".
ئەوەشى خستۆتەڕو، "باڵەکانی ئێران پێشێلکاری سیاسی دەکەن و هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر دادگای عێراقی و لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریبهێنن".
ئاماژەى بەوەشکردوە، "هەروەها هەوڵ دەدەن فشار دژی لایەنەکانی تری وەک سەربەخۆکان و ناشیعەکان بکەن، بە تایبەت کە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت."