هەرێم نیوز
کارگەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق، یەکەم تۆپهاوێژی جۆری D30ی خستە خزمەتی سەربازییەوە.
هانی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری کارگەی ئیبن هەیسەمی سەر بە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق، ڕایگەیاند، "تۆپهاوێژی D30 دوای چەند گۆڕانکارییەک تێیدا چووەتەخزمەتی سەربازییەوە."
ئەوەشى خستەڕو، "تۆپهاوێژەکە دەتوانێت بجوڵێنرێت و ئەوەش یەکەم جۆرییەتی لە جیهاندا کە بتوانرێت لەسەر تایە بجوڵێنرێت."
ئاماژەى بەوەشکردوە، "کارگەی پیشەسازیی شوهەدا یەکێکە لە گەورەترین کارگە پیشەسازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."