دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 1 هەفتە

پەتای کۆلێرا ...!!

ئا: دەریا سەمین

ئەوچارەسەرانەی لەکاتی توش بوون بەپەتای کۆلێرا پێویستە بۆکەسی توش بوو بکرێت بریتیە لە :

١.پێدانەوەى شلەمەنى لەدەستچوو لە رێگەى دەمەوە بەپێدانى شلەمەنى وەک ئاو و شەربەت و شیر.

٢.گیراوەى دیکسترۆلایت کە لە رێگەى دەمارەوە بەپێدانى موغەزی بەشێوەیەکى زۆر خێرا.

٣.پێدانی دژە زیندەگی .

چەند رێگەیەکی خۆپارێزی لەم پەتایە هەن ئەوانیش:

١.جیاکردنەوەى کەلوپەلەکانی کەسى تووشبوو، نابێت ئەو کەرستانەی کەسی توشبوو بەکاریدەهێنێت تێکەڵاو بکرێت لەگەڵ کەلوپەلی کەسانی دیکە.

٢.پاککردنەوەى بەردەوامى نەخۆشەکە و جلوبەرگ و شوێنەکەى لابردنى پاشماوەکان بەشێوەیەکى تەندروست.

٣.پێویستە هاوڵاتیان بە شێوەیەکی گشتی گرنگی بدەن بە پاکوخاوێنى ژینگە و دابینکردنى ئاوى خاوێن بۆ خواردن لە رێگەى بەکارهێنانى کلۆر بۆ ناو ئاوى خواردن یان کوڵاندنى ئاو بۆ خواردنەوە تا پلەیەکى بەرز.

٤.نەخواردنى سەوزەوات (جگە لە بە کوڵێنراوی).

٥.نەخواردن و قەدەغەکردنى خواردن و خواردنەوەى سەردانەپۆشراو.

٦.شۆردنى هەردوودەست بەئاو و سابون، دواى دەرچوون لە تەوالێت و پێش هەموو خواردنێک.

«ھەموولایەک پارێزراو بن لەم پەتایە »



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP