دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

پزیشكێكی سلێمانی باشترین چارەسەر بۆ پەتای سكچون دەخاتەروو

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن لەشاری سلێمانی دەڵێت،بە بەسودترین چارەسەری  پزیشكی  بۆ سكچون موغەزی گیراوەیە (دیكسترولایت).

دكتۆر داهات حوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری هەناوی لەشاری سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، خوالێخۆشبوو دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مامۆستامان لە لەسەردەمی خوێندن لە زانكۆ پرسیاری لێكردین كە گەورەترین و بەسودترین دۆزینەوەی زانستی پزیشكی چیە؟.

دەشڵێت:" هەر خۆشی وەڵامەكەی دەزانی، كە بەسودترین دۆزینەوەی پزیشكی موغەزی گیراوەیە (دیكسترولایت) بۆ چارەسەری سكچون و رشانەوە كە ژیانی ملیۆنان منداڵ و گەورەی لە مردن رزگار كرد."

ئەو پزیشكە راشیگەیاندوە،  ئێستاش كە پەتای سكچون بڵاوبۆتەوە ئەو كەسانەی سكچونیان زۆرەو توشی كەمی پۆتاسیۆم دەبن كە لەوانەیە ببێتە هۆی شەكەتی و ئیفلیج بون و گیانلەدەستدان،  تكایە دیكسترولایت زۆر بخۆنەوە كە بڕێكی زۆر لەكانزاكان و پۆتاسیۆمی تیادایەو رێگە لە خراپبونی حاڵەتەكە دەگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP