هەرێم نیوز
ساڵی رابردوو داھاتی کەرتی گەشتیاری ئێران گەیشتووەتە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و زۆربەی گەشتیارانیش عێراقی بوون .
ئەنجومەنی جیھانی بۆ گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئێران دەكەن زۆربەیان عێراقین و لە دوای ئەوانیش ھاوڵاتیانی پاکستانی و کوەیتین.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز ، ھاوڵاتیانی عێراق ڕێژەی 34%ی ئەو گەشتیارانە پێکدەھێنن، کە ساڵانە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران دەکەن.
ئاژانسەکە ئاشكراشیكردوە، داھاتی گەشتیاری ئێران بە ڕێژەی 40% زیادیکردووە، دوای ئەوەی پێشتر بەھۆی کۆتوبەندەکانی کۆرۆناوە، ژمارەی گەشتیاران و داھاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو.
ساڵی ڕابردووش داھاتی کەرتی گەشتیاری ئێران دوو ملیار و 500ملیۆن دۆلاری تیپەراندو کارکردن لەو كەرتەشدا بە ڕێژەی زیاتر 5% زیادیکردووە.