دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 2 هەفتە

چیرۆكی ئه‌و كوڕو كچه‌ ئه‌فغانیانه‌ی‌ له‌ ترسی تاڵیبان له‌ سلێمانی‌ ده‌ژین

هه‌رێم نیوز

هەفتەیەک پێش ئه‌وه‌ی‌ ئەفغانستان جێبهێڵێت له‌ مانگی تشرینی یەکەمی 2021، شەکیلە محەمەدی لە کاتی پشویەکی کورتدا سەردانی زێدی خۆی کرد.

ئەو خوێندکارە كه‌ له‌ بواریدا یاسادا ده‌خوێنێت و تەمەنی 22 ساڵە، ئێستا له‌ شاری سلێمانییه‌ و ده‌ڵێت کاتێک ماڵئاواییم لە دایکم و باوکم کرد، زانیم بۆ ماوەیەکی دورودرێژ نایانبینمه‌وه‌".

لەوكاتەوه‌ی‌ تاڵیبان لە مانگی ئابی 2021 کابوڵی گرت، ڕێگری لە کچان ده‌كرێت بچنە قۆناغی ئامادەیی و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌وێ داخراوه‌و خوێندكاره‌كانیشی سه‌رگه‌ردان بون.
عیسمه‌توڵا سه‌هاك، خوێندکارێکی دیکەی ئەفغانییە لە سلێمانی دەڵێت: "چاوەڕوانم دەکرد هه‌ر به‌ڕاستی خوێندنەکەم کۆتایی پێ هاتبێت."

دوای چەند هەفتەیەک لە خوێندنی ئۆنلاین، شەکیلە محەمەدی و سەهاک دەرفەتیان بۆ ڕەخساوه‌ بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی ئەمه‌ریکی سلێمانی بخوێنن و بێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

پێیانوابوه‌ دۆخی عێراق له‌بار نییه‌ تێیدا بژین و شەکیلە باسی له‌وباره‌یه‌وه‌ وتویه‌تی، "بەڕاستی كه‌ هاتمه‌ ئێره‌ ترسام، ترسام بۆ شوێنێكی باشتر نه‌ڕۆم".

كاتێك لە هه‌رێم گیرساونه‌ته‌وە، ده‌ستبه‌جێ ترسەكانی بەخێرایی ره‌ویەته‌وه‌و هەستییان بە ئه‌من و ئاسایش كردوه‌.

لە کۆی 110 خوێندکاری ئەفغانی، کە بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندن هاتونه‌ سلێمانی، 32 خوێندکاریان لەسەرەتای مانگی حوزه‌یران دەرچون و شاکیلە محەمەدی و سەهاك دوان له‌و خوێندكارانه‌ن.

ئەم خوێندکارانە بڕوانامەی بەکالۆریۆس-یان به‌ ده‌ستهێناوه‌و دەیانەوێت لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و ماستەر بەدەستبهێنن، بەو هیوایەی ڕۆژێک بتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP