هەرێم نیوز
ئاوێر مابیل: ئاوارەیەکی سودان و لە دایکبووی ناو کەمپێکی کینیا، کە ڕۆژانە تەنھا ژەمە خواردنێکی ھەبووە بۆ مانەوە لە ژیاندا، بۆ پێنجەمین جار ئوستڕالیای گەیاندە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر.
شەشەمین پەناڵتی یەکلاکەرەوەی دژی پیرۆ لێدا و توانی خەونەکەی بەدی بھێنێت.
دەڵێت:" دەمزانی گۆڵەکە تۆمار دەکەم، دەمویست لەو ڕێگایەوە بەناوی خۆم و خێزانەکەمانەوەسوپاسی ئوستڕالیا بکەم کە ئێمەیان لە خۆ گرتووە."
ئەو تەمەنی بیست و شەش ساڵە و لە ئێستادا بە خواستن یاری بۆ یانەی قاسم پاشای تورکی دەکات و ئەمساڵێش بەشداری مۆندیال دەکات لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئوستڕالیا.