دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 2 هەفتە

پێگەی شوان عەتوف لە سینەمای کوردی دا

حەیدەر عەبدولرەحمان

شوان عەتوف ئەگەر بیەوێت پێگەیەکی مکۆمتر لەسینەمای کوردی دا گیر بکات و خاوەنی شوناسێکی تایبەت بێت، پێویستە بۆ لەمەولا زیرەکانە و هوشیارانە تر هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو خواستانەدا بکات کە دەخرێتتە بەردەمی، لە ڕووی

1. ئاستی سیناریۆ و ئامانجی فیلم

2. جۆری کاراکتەرو ئەو ڕۆڵەی لەفیلمەکەدا

بۆی دەست نیشان کراوە.

3. کرێ ی نواندن وەک ئەکتەرێکی سینەمایی خاوەن بینەرو جەماوەری تایبەتی.

4.ناسینی دەرهێنەرو ئەزموونی سینەمایی دەرهێنەرو لە بەرچاو گرتنی تواناکانی.

لە ساڵانی ڕابوردوودا فەرامۆش کردنی ئەو خاڵانە بەهیچ شێوەیەک لەخزمەتی شوان عەتوف دا نەبووە، بەڵکو لەزۆر لایەندا زەرەرو زیانی پێگەیاندووە.

ئەوەی لەڕابووردودا پاساو بووە بۆ شوان ئەوە بووە کە بزاڤی سینەمای کوردی لەسەرە ڕێ ی لە دایک بون دابووە، دەرفەتی بەشداری بوون لەفیلمەکاندا بەدەگمەن بووەو ئەکتەری کورد هەموو ئا مانجێکی خۆ ناساندنی بە بینەر بووە.

بەڵام ئێستا هاوکێشەکە گۆڕاوە، سینەما بۆتە کارتێکی کاریگەری هونەریی و کۆمەڵایەتی و بازرگانی، دەیان کۆمپانیای سینەمایی و دەرهێنەرو بەرهەم هێنەر، کار بۆ فیستیڤاڵە جیهانیەکان و بۆ بازاڕ دەکەن، بۆیە ئەکتەریش مافی خۆیەتی بەپێی خواستی سینەما، ئەویش مەرجی تایبەتی خۆی هەبێت.

شوان کاراکتەرێکی داوا کراوە لە لایەن سینەماو لای بینەریش، لەو ئەکتەرانەیە کە زۆر بە هێمنی بەرەو پێشتر هەنگاو دەنێ ودەزانێ چۆن سینەما تەوزیف بکات بۆ پرسە هونەریی و بازرگانیەکان، ئەوە جگە لەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تواناکانی خۆی بۆ بەرەو پێشەوە بردنی پیشەسازی دروست کردنی فیلم و خۆ نزیک کردنەوەی لە کۆمپانیا جیهانیەکاندا زێتر دەکات.

بۆیە شوان وەک ئەکتەر دەبێتە فاکتەرێکی ئەکتیف بۆ دروست کردنی ئایندەەکی باشتر بۆ سینەمای کوردی

ناتوانین نکۆڵی لەوەدا بکەین کە نەوەیەک بەڕێوەیە بە پێی خواستی سەردەم ئەو شەختەبەندەی سینەمای کوردی دەشکێنێ، وەک کۆمەڵگا مەدەنیەکانی تر لە هەوڵی دروست کردنی پیشەسازی سینەمایە، ئەگەر ئەمڕۆ زۆرینەی بەرهەمی سینەما بۆ فیستیڤاڵە نێو دەوڵەتیەکان بێت، ئەوە سبەینێ دەبێتە سینەمای بازرگانی و پەیدا کردنی بازاڕ بۆ سینەما.
بەرهەم هێنەرانی سینەما ئەگەر بیانەوێت سینەما لە کوردستاندا بازاڕی هەبێت ، دەبێت خۆیان ڵە سیناریۆی تەقلیدی بە دوور بگرن و نرخی پلیتەکان زێتر نەکەن لە توانای ئابووری خێزانی کوردستان.

ئەو ئەکتەرانە بەشداری پئ بکەن کە خاوەن ئەزموون و ڕوخساری ناسراون لە سینەمادا.

کورد وەک نەتەوە ئەگەر ە سیاسەتێکی هونەریی هەڵسوکەوتی لە گەڵدا بکرێت دەبێتە سەرچاوە بۆ یەکێ لە بازاڕە باشەکانی سینەما.

بۆیە ئەگەر بەو دیدە ئایندەییە بڕوانینە سینەما، ئەوە دڵمان بە گەنجانی وەک شوان عەتوف خۆش دەبێت کە ئاسۆیەک بەو ئایندەیە ببەخشن.

ئەو لەو بوارەدا تەنیا نیە، ژمارەیەک ئەکتەری سینەمایی و دەرهێنەری تر لە گۆڕەپانەکەدا هەن، کە زۆر بە جدی کار بۆ دروست بوونی پیشەسازی سینەما دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP