د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان
شیکردنەوەی خەونەکان زانستێکە پێی دەوترێت (ئۆنیرۆلۆجی) کە هەڵدەستێت بەدۆزینەوەی پەیوەندی لەنێوان خەونەکانمان و ئیشکردنی مێشک.
سایکۆلۆجیستەکان پێماندەڵێن کەخەونەکان چەند ڕاستی یەک سەبارەت بەژیانمان دەخەنەڕوو.
لێرەدا ئێمە تەنها باسی ئەو خەونانە دەکەین کە هاوبەشە و زۆر دووبارەدەبێتەوە لەنێوان مرۆڤەکان ، باسی خەونی عارفان و پیاو چاکان و پێغەمبەران ناکەین کە چەند دەلالەت و مانایەکی ئاینی پیرۆزیان هەیە.
١. کەوتنەخوارەوە :
مانای لەدەست دانی کۆنتڕۆڵ دەگەیەنێت لەژیانماندا.واتە کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی کەوتۆتە سەر شانت کەناتوانیت لێی دەربازبیت یان هەست بەسترێسێکی زۆر دەکەیت زۆربەی کات.
٢.کەوتنی ددانەکان، برینداری ، مردن:
ئەم جۆرە خەونانە زۆر دووبارە دەبێتەوە، کەوتنی ددانەکان مانای لەدەست دانی هەستی متمانەبەخۆبوون دەگەیەنێت، برینداری و مردن ڕادەی نیگەرانیمان دەردەخات سەبارەت بە پیربوونی کەسە ئازیزەکانمان یان گۆڕانکاری یەکی گرنگ لەژیانماندا ڕوودەدات و لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندا نی یە.
٣. سەرنەکەوتن لە تاقی کردنەوەکان:
مانای ئەوە دەگەیەنێت کەشتێک نیگەرانی کردووی و پێش خەوتن بیرت لێ کردۆتەوە یان بەرپرسیارێتی شتێکت پێ سپێردراوە کە ناتوانی جێبەجێی بکەی.
٤. دووگیان بوون:
ئەم خەونە ژن و پیاو دەیبینن کەمانای هەڵخوڵقاندنی شتێکی تازە وەک بیرۆکەیەک، بەهرەیەک ....هتد دەگەیەنێت، زۆرجارکە ئیشێکی تازە دەست پێدەکەین ئەم جۆرە خەونانە دەبینین.
٥. دواکەوتن لە مەوعیدەکان:
مانای ترس لەلەدەست دانی شتێکی گرنگ لەژیاندا دەگەیەنێت وەک پەیوەندی سۆزداری یان پەیوەندی هاوژینی.
مرۆڤەکان خەونی جیاواز دەبینن ئەوانەی باسکراون کەزۆربەی کەسەکان دەیان بینن و دووبارە دەبێتەوە، ئەوەی گرنگە خەونەکانمان زۆربەی جار نائارامی باری دەروونیمان ، ترس، دڵە ڕاوکێکانمان لەژیاندا دەخەنە ڕوو هەربۆیە پێویستە بەهەند وەربگیرێن و فەرامۆش نەکرێن.