دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/06/2022

زیاد لە 5 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەیەکی ئاو تەرخاندەکرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهاوکاری ڕێکخراوی جایکای یابانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆری 600 ملیمەتری لە تاسڵوجەوە بۆ دوڕیانی سەرچنار بە گوژمەی 5.5 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و لەکۆتایی ئەم مانگەدا تەواو دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە،بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی جایکای یابانی کۆبونەوەتەوە سەبارەت بە پڕۆژەی پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆری 600 ملیمەتری، بەئامادەبونی کۆمپانیایی (ڕاوێژکار) خەطیب و عــەلەمی و کۆمپانیایی ڤۆڵتیک(جێبەجێکار).

ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆری 600 ملیمەتری یەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکانی  بواری ئاو لەشاری سلێمانی بە گوژمەی نزیکەی  5.5 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت بەدرێژی 16 کیلۆمەتر لە تاسڵوجەوە بۆ دوڕیانی سەرچنار و زۆر لەگەڕەکەکانی ڕاپەڕین و گەڕەکەکانی خواروی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی سودمەند دەبن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئێستادا لە 99%ـی کارەکانی تەواو بوە بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەکە تەواوبێت، بۆ ئەو پڕۆژەیەش ڕۆڵی بانکی نێودەوڵەتی یابانی (JICA)، وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆو بەرز دنرخێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP