دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/06/2022

ڕۆبۆ لاین مان دەبینین

دانەر ئەسڵان
بە پێی ئەوەی بڵاو کراوەتەوە چاوەڕوان دەکرێت لە مۆندیالی قەتەڕدا کۆتایی ئەمساڵ لاین مانی ڕۆبۆتی شوێنی لاین مانی کلاسیکی بگرێتەوە کە لەوەتەی ساڵی 1925 یاساکان لە یەکێتی تۆپی پێی بەریتانیای عوزما نووسرانەوە داوەرانی یاریدەدەریش دەست نیشان کران، بەڵام بە کۆمەڵێک ئەرکی سەرەتاییەوە کە هەر یەکەیان و چاودێری لایەکی یاریگایان دەکرد و بۆچوونی خۆیان لە سەر ڕووداوەکان دەدا.

لە ئێستادا کە 97 ساڵ بە سەر ئەو وادەیە تێدەپەڕێت داوەری ڕۆبۆت پێ دەچێت ئیتر شوێنی ئەو داوەرە کلاسیکیانە بگرێتەوە کە لە ڕابردوودا داوەری سەر هێڵ بوون دواتر لە ساڵی 1986 بوون بە یاریدەدەری داوەر ئێستاش ئیتر ڕۆبۆتێک بە 10 کامێرای جێگیر کراوەوە 29 سوچی یاریزانان دەست نیشان دەکات و زانیارییەکان بۆ ژووری سیستەمی ڤار دەنێرێت ...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP