دواین هەواڵ

ئابوری‌

 08/06/2022

دەست بە دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/٦/٩ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 6ی ئەم مانگە،بڕی حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوو ، بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لەرێگای سایلۆکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەی پێشوی وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەم بڕەش بەم شێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە سلێمانی پێنج ملیار دینار ، هەولێر دوو ملیار دینار ، دهۆک پێنج سەد ملیۆن دینار.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP