دواین هەواڵ

وەرزش‌

 07/06/2022

ئەرکەکانى تۆپى پێ

هەرێم نیوز

ڕاپەڕاندنى ئەركەكان لە يارى تۆپی پێدا پەیوەندیدارە بەو دەقەى ياريزانەكەى لەسەر رِاهێنراوە. ياريزان دەتوانێت چارەسەر  بؤ كێشە ئالؤزەكان بدۆزێتەوە چ كێشە بێت لەگەڵ  تۆپدا يان بەبێ تۆپ . دياريكردنى ئەركى ياريزان ئەركى ياريزانەكە ئاسان دەكات وە دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوڕێ ياريزانەكانى و ياريزانەكانى تيپی بەرامبەر دەکات . هەندێک پێیان وايە كە زۆر گوشاركردن هۆکارێکی زۆر باش دەبێت بۆ ياريزان تا ئەوەی بتوانێت بە باشترين شێوە فێرى شتەكان بێت.  توێژینەوەکان وەک ( تۆرێس ڕۆندا )ئەوەمان نيشان دەدات كە ياريكردن لـە ژێـر گـوشاری كەمـدا لەڕووی فیسۆلوجیەوە باشترە تـا يـاريـكردن لـەژێـر گوشارى زۆردا . توێژینەوەکان ئـامـاژەبـەوە دەكـەن تـا کـەمـتـر گـرنـگـی بـە بەرگریکردن بدەیت ئەوا  هێرش بردن بەهێزتر دەبێت . 

زيادكردنى ژمارەی ياريزانەكان دەبێتە هـۆى ئـەوەى زيـاتر جەختكردن لەسەر ياريكردنى ناوچەيى ياريزان وە ئەمەش زياتر دەبێتە هۆى کۆنتڕۆڵکردنی بۆشايیەكانى يارى .

 وە هەموو ئەمانە بەگوێرەی پلانەکانی ڕاهێنەر بەڕێوە دەچێت . لەم حاڵەتەدا  زياتر ياريزان پشت بەتوانا فەردێیە كانى خۆى دەبەستێ بؤ چارەسەركردنى كێشەكانى نەوەك پشت بەستن بە هۆكارى ديكە بۆ چارەسەركردنى كێشەكان.

كاتێك تيپەكان دەبينريێن بە باڵادەستى ژمارەيى ئەوا كەمتر پەنا بۆ چارەسەرانی سەرەتايى دەبەن وە ئەمەش دەبێتە هۆى ئەنجامدانى يـاريەكى زۆر ئاسان فـرە چـارەسـەر . 

لە ئەنجامدا دەبێتە هـۆى سەركەوتنى زياتر . وەلێرەدا رِاهێنەرەكە بە لێزانى خۆى دەتوانێ يارييەكى پڕ لەگوشار دروست بكات. وەئەمەش وا دەكات تیپەکە بە بەردەوامى شتى نوىَ ثيَشكةش بكات وة خؤى بة دوور بطرىَ لة شتى دووبارەكاتێكيش كەتیپەکەە دەچێتە حاڵەتێكى لەو جۆرە ئەوا زياترو زياتر بير لە چارەسەر دەکاتەوە ....هد

نوسینی/ بەهادین زەڕایەنی ڕاهێنەری تۆپی پێ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP